کەشناسی: دیاردەی شەختە و بەستن روودەدات

٢١ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن روودەدات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن روودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 -3) پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانی هەیە، هەروەها لە ئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، هەروەها ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکە لە کاتەکانی شەودا هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:-

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

پیرمام : 3 پلەی سیلیزی

سۆران : 2 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 6- پلەی سیلیزی

سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 4 پلەی سیلیزی

دهۆک : 4 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی