جوڵانەوەی نەوەی نوێ: ئەو قەتڵ و عام و هێرشەی سەر رۆژئاوای کوردستان بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین
٢٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەو قەتڵ و عام و هێرشەی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین و لەم چرکەساتەدا پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لەبری تەماشاکردن و بێدەنگبوون فریای هاوڵاتییانی کورد بکەوێت، هەر وەک چۆن کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتی باڵادەستی تیرۆریستانی داعشدا بە هانای مرۆڤایەتییەوە چوون.
ئەم قۆناغ و دۆخە مێژووییەی کە گەلەکەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت، لە هەموو کات زیاتر زەرورەتی یەکگرتوویی و یەکدەنگیی کورد لە سەرانسەری جیهان دووپات دەکاتەوە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
20-1-2026
