٢٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران و بەفر دەبارێت تا کاتەکانی نیوەڕۆ پاشان دابارین کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە ناوەڕاست و باکوری هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی بەفر و بارانی پچڕ پچڕ تا کاتەکانی نیوەڕۆ پاشان کۆتایی دێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما (3-5) پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.
ئاشکراشیکرد، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما شەختە و بەستن روودەدات لە هەندێک ناوچە، بەتایبەت لەو ناوچانەی بەفری لێ باریوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 3 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 5 پلەی سیلیزی
