١٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بەرگرى شارستانى سۆران رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بۆ کارى پێویست و لەناکاو نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی کانونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئازیز دەکەین بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا و بوونی بەفر و باران لە رێگاکانى سۆران بۆ (مێرگەسۆر، چۆمان، خەلیفان و سیدەکان) ئێستا زۆربەی ڕێگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مەترسیدارن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتیمانەوە بۆپاراستنی سەلامەتی گیانی شوفێران و سەرنشینان لە هەر ڕووداوێکی گیرخواردن و نەخوازراوی مەترسیدار، هاتووچۆکردن بەتەواوی رێگاکانی سۆران بۆ (مێرگەسۆر، چۆمان، خەلیفان و سیدەکان) رابگرن، بۆکاری زۆر پێویست و لەناوکاو نەبێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە بارەى بەهاناوەچوونى هاوڵاتیانیشەوە دەڵێت "چەندین شوفێر و هاوڵاتی لەئێستاوە داوای بەهانەوەچوون دەکەن بەهۆی گیرخواردنیان لەناو بەفر، تکایە هاوکارمان بن بۆ پاراستنی گیانی خۆتان چونکە ناتوانین لەیەک کاتدا هێندە تیمی رزگارکردن ئاماددەبکەین بۆ هەمووڕێگاکان ".
