نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد
١٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک ئۆنسەی کانزاکە بە چوار هەزار و 674 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19-1-2026، نرخی زێڕ بەرزبووەوە و یەک ئۆنسەی کانزاکە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە چوار هەزار و 674 دۆلار.
بە وتەی شارەزایانی ئابوری، زیادبوونی گرژییە سیاسییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هەروەها ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و گرینلاند، خواستیان لەسەر زێڕ زیادکردووە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 832 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 972 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە یەک ملیۆن و یەک هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە یەک ملیۆن و 109 هەزار دینارە.
