”دەستبەجێ هێرشەکانتان بۆ سەر کورد بووەستێنن“

١٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕ و هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سوریا دەکات بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی کانونی دووەمی 2026، ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاد، دەبێت دەستبەجێ بەرپرسانی سوریا هێرشی گروپە چەکدارەکانیان بۆسەر کورد بوەستێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا و ئەوروپا ناتوانن پشتگیری بەردەوامبوونی جەنگێکی لەو شێوەیە بکەن و دەبێت رێککەوتنێکی گشتگیر هەبێت، هاوکات لەبری جەنگ پێویستە هەسەدە و دیمەشق بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی 10ـی ئازار.

وتیشی، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ پشتیوانیکردنی پرۆسەی گفتوگۆ لە پێناو پاڵپشتیکردنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی سوریا.