ئیدارەی خۆسەر: داوا لە کچ و کوڕەکان دەکەین چەک هەڵبگرن

١٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئیدارەی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا داواکارییەک لە هاوڵاتییانی ناوچەکە دەکات و بە کچ و کوڕەکانیش دەڵێت: "چەک هەڵبگرن".

دەقی راگەیەندراوەکە:

گروپەكانی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق لە بەرەبەیانی دوێنێوە رێککەوتنەکەیان پێشێلکردووە و لە چەندین بەرە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان.

سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و نیشاندانی نیەتپاکی بە کشانەوە لە هەندێک ناوچە، دیمەشق پێداگری لەسەر درێژەدان بە شەڕ و پەیڕەوکردنی بژاردەی سەربازی دەکات.

داوا لە گەلەکەمان دەکەین لەوپەڕی ئامادەباشیدابن، بنەمای بەرگریکردن لەخۆیان بگرنەبەر، لەگەڵ هێزە سەربازییەکانیان بوەستن و شارەکانیان بپارێزن و بەشداری شەڕی بەرگریکردن لە کەرامەتی خۆیان بکەن.

ئامانج لەم هێرشانە، لێدانی ئەو برایەتییەیە کە بە خوێنی كوڕ و كچە گەنجەكانمان بونیادنراوە، بە ئامانجگرتنی پێکهاتە رەسەنەکانی سوریا، سەپاندنی یەک ئایدۆلۆژیایە بەسەر هەموو ئەوانی تردا.

لە دووڕیانێكی یەكلاكەرەوەداین یان بەرەنگاری دەبینەوە و بە شكۆوە دەژین، یان تووشی هەموو جۆرە نادادپەروەری و سوكایەتییەك دەبین.

داوا لە گەلەکەمان دەکەین شان بە شانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژنان بوەستن.

داوا لە هەموو چین و توێژەکانی گەلەکەمان دەکەین، بە تایبەت كوڕان و كچان، چەك هەڵبگرن و خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی چاوەڕوانكراو لە ناوچەی جەزیرە و کۆبانی ئامادەبکەن.

پێویستە لەوە تێبگەین کە ئێمە لەبەردەم شەڕێکی وجودیداین، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و شوناسەکەمان، تەنیا یەک بژاردە هەیە، ئەویش بەرخۆدانی جەماوەرییە.

داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە و بەیەکەوە بوەستن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هێرشە دڕندانەیە، هەروەها هەموو لایەک لە ئامادەباشییەکی بەرزدابن.