ترەمپ: ئەنجومەنێکی ئاشتیم بۆ غەززە پێکهێناوە

١٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنجومەنێکی ئاشتی بۆ غەززە پێکهێناوە و بەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنرێن.

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتی، شانازییەکی گەورەیە بۆ ئەو کە پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاشتی رادەگەیەنێت و دەشڵێت، بەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنرێن وئەنجومەنەکە گەورەترین ئەنجومەنە کە تا ئێستا پێکهێنراوە.

وتیشی، ئەو ئەنجومەنی ئاشتییە دەبێتە دەستەیەکی حوکمڕانی راگوزەر بۆ کەرتی غەززە، لە ڕووی تیۆریەوە لەلایەن ترەمپەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.