ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ ئێران دابینکرد

١٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کۆمپانیای "سپەیس ئێکس"ـی ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند، کە دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" بەخۆڕایی لە ئێران، کە چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانی خوێناوی و پچڕانی ئینتەرنێتی تێدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ چوارشەممر 14ـی کانونی دووەمی 2026، ئەحمەد ئەحمەدیان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی "هۆلیستیک ڕیزیلینز"ـی ئەمریکی، کە لەگەڵ ئێرانییەکان کاردەکات بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، کۆمپانیای "سپەیس ئێکس" کرێی بەشداری لە خزمەتگوزاری "ستارلینک" لە ناوەوەی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بێ بەرامبەر ئینتەرنێت بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هەنگاوەی سپەیس ئێکس ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە ئامێری وەرگریان لە وڵاتەکەدا هەیە، بەبێ بەرامبەر خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە ئێرانییەکان کردبوو بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان، هەروەها پێشتر داوای لە "ستارلینک" کردبوو، کە هەندێک لە ئێرانییەکان بەکاری دەهێنن سەرەڕای قەدەغەکردنی فەرمی لە وڵاتەکەدا، هاوکار بێت لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان.