هاوکاری هاوپەیمانان دابەشدەکرێت
١٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13-1-2016، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (12) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان.
ئاشکراشیکرد، دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی (15)ـی کانوونی دووەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
