"155 هەزار کەس ئاوارە بوون"
١٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
پارێزگاری حەلەب رایگەیاند، بە هۆی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەکان, لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە باکووری حەلەب، 155 هەزار کەس ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ شەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2026، عەزام غەریب پارێزگاری حەلەب، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نزیکەی 155 هەزار کەس لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئاوارەبوون و ڕوویان لە گەڕەک و گوندەکانی دەوروبەری حەلەب کردووە.
ئەمش لەکاتێکدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە سوپای عەرەبی سووریا بە فەرمانی ئەحمەد شەرع، هێرشی سەربازییان بۆ سەر هەر دوو گەڕەکی کوردنشین:" ئەشڕەفییە و شێخ مەقسوود " لە حەلەب، دەست پێکردووە.
