نرخی زێڕ دابەزی
٧ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە چوار هەزار و 467 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7-1-2026، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە چوار هەزار و 467 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نزیکەی دوو دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 791 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 924 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 968 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێك و 56 هەزار دینارە.
