"مادورۆ وەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دادگایی دەکەین"

٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتیکردەوە، ئەمریکا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ دادگایی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی کانونی دووەمی 2026، مایک واڵتز باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی وتارەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند:" ئەمریکا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ دادگایی دەکات ".

ئاماژەی بەوەشکرد :" هیچ شەڕێک دژی ڤەنزوێلا و گەلەکەی نییە و ئێمە هیچ وڵاتێک داگیر ناکەین ".

وتیشی:" مادورۆ لە رێگەی هەڵبژاردنی ساختەوە پۆستی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلای گرتە ئەستۆ ".

هاوکات، ئەمڕۆ میدیاكانی ئەمریكا ڤیدیۆی ساتی گواستنەوەی مادۆرۆیان بۆ دادگای فیدراڵی لە مانهاتن بڵاوكردەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دادگایی بكرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی دێلتای ئەمریكا نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەیان لە ناو كاراكاسی پایتەختی وڵاتەكەی قۆڵبەست كرد و راستەوخۆش بۆ ئەمریكایان گواستنەوە.