نرخی زێڕ بەرزبووەوە
٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە چوار هەزار و 420 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە چەند دۆلارێک چووە سەر نرخەکەی و لە ئێستادا ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 420 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 333 دۆلار بوو، واتا هەر ئۆنسەیەکی نزیکەی 90 دۆلار گرانبووە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە یەک ملیۆن و 34 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 947 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 920 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 774 هەزار دینارە.
