"ئەم زستانە کارەسات روودەدات"

٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

رێکخەری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەگەر رووداوی وێرانکاریی بەردەوام بێت و زستان زۆر سەخت بێت، ئەوا تووشی کارەسات دەبن.

ماتیاس شماڵێ، رێکخەری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆکرانیا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "ئەگەر ئاستی وێرانکاریی کەرتی وزە بەردەوام بێت و زستان زۆر سەخت بێت، ئەوا تووشی کارەساتێک دەبین بەجۆرێک هەزاران کەس لەناو باڵەخانە بەرزەکاندا بەبێ گەرمکەرەوە گیردەخۆن".

وتیشی، بەشێکی زۆری وڵاتەکەی بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە خاپوور بووە و زۆربەی دانیشتووانی وڵاتەکەش بێ ماڵ و لانە ماونەتەوە.