کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تــــا 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانى دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
