٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌وته‌ی خۆی، به‌شداربووه له "پیلانگێڕیەک"ـدا و ئه‌و كه‌سه‌ش لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له قه‌زای خه‌بات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانونی یەکەمی 2025، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌باره‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجانی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات له پارێزگای هه‌ولێر، دانپێدانانی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌شداربووه له‌و پیلانگێڕییانه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانپێدانانی یەکێک له‌و كه‌سانه‌یه كه تۆمه‌تباره به نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌كه‌ی گوندی لاجان، ئه‌و كه‌سه‌ش به‌پێی ڤیدیۆكه، نێچیروان هه‌ركی لێپرسراوی كۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌كێتیه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له دانپێدانانه‌كه‌دا نێچیروان هه‌ركی ده‌ڵێت :" به‌فه‌رمانی هێزێكی ناوخۆیی و كه‌تائیبی سه‌یدشوهه‌دا كاری كردوه و شه‌وی روداوه‌كه‌ش له‌دوای تێپه‌ڕبونی له قوشته‌په كه به‌ڕێوه‌بوه به‌ره‌و كه‌ركوك و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه ".