سبەی دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی حاجیان
٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سبەینێ پێنجشەممە، دوا وادەیەی وەرگرتنى مامەڵەى حاجیانە، ئاگاداریش کراونەتەوە کە هەرکەسێک دوا بکەوێت خۆى بەرپرسیارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی کانونی یەکەمی 2025، کاروان ستوونى، وتەبێژى حەج و عومرەى کوردستان رایگەیاند، نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومرە له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانەوە كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیار وابوو كه له 27ـی تشرینی دووەم، دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت، به‌ڵام وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كو بەرواری 4ـی کانونی یەکەم، وادەکەى درێژکرایەوە.
