"پارەی موەلیدە وەرناگیرێت"

٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند، پارەی ئەو چەند کاتژمێرەی موەلیدە ئەهلییەکان کاریانکرد لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی کانونی یەکەمی 2025، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند، لەو رۆژەی کێشەی کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی دروستبوو و موەلیدە ئەهلییەکان کاریانپێکرایەوە بڕیاربوو پارەکە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بڕیارەکە گۆڕاوە و پارەی ئەو چەند کاتژمێرە لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت.