مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە کە دەکاتە (3 و 4ـی کانوونی یەکەمی 2025) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو دوو رۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی (2025)ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.