مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بۆ مووچەی مانگی نۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 30-11-2025، مووچەی مانگی نۆی (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، کە داوا لە مووچەخۆران دەکەن لەدوای کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆوە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.