لیستی مووچە و وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیەندرا
٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دارایی و ئابووریی هەرێم، لیستی مووچە و وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 29-11-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، رێکەوتی 30-11-2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 2-11-2025، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
وەزارەتی دارایی داواش دەکات و دەڵێت: "تکایە مووچەخۆران لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بەپێی خشتەی راگەیەندراو".
لیستی مووچەی مانگی نۆ:
