نرخی زێڕ دابەزی
٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە چوار هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 46 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 20 دۆلار دابەزیوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 701 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 817 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 856 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 933 هەزار دینارە.
