٢٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو حاجییانە دەکاتەوە کە ناویان له تیروپشكی حاجییان ده‌رچووه و دەڵێت، پێویستە بە زووترین کات مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری حاجییان دەکاتەوە و دەڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ حه‌جی 2026 ناویان له تیروپشكی حاجییان ده‌رچووه به زووترین كات تا‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه، به‌رواری 27/11/2025 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج، هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
پێداویستییه‌كان ئه‌مانه‌ن:-
1- پاسپۆرتی ئه‌سڵی.
2- كۆپییه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره‌دا كۆپی بكرێت.
3- وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاو ره‌نگ.
4- ئاماده‌كردنی تێچووی حه‌ج كه بڕه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناره (7.100.000).
