پارتی وەڵامێکی تووندی یەکێتی دایەوە
٢٢ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پارتی وەڵامێکی تووندی یەکێتی دایەوە و دەڵێت: “کورسی یەکێتی لە هەموو حزبەکانی دیکە هەرزانترە”.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: “ئێمە هەموو کات دەرگای دانوستانمان کراوەیە بۆ هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن”.
راشیگەیاند: “پارتی هیچ کات هەوڵی نەداوە پەرلەمانتارانی حزبەکانی دیکە بکڕێت و ئەگەر ویستی کڕینی کورسیشمان هەبێت کورسی یەکێتی لە هەموو حزبەکانی دیکە هەرزانترە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندبوو چەند کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان فرۆشراوە.
