بارزانی و مالیکی باسی چییان کردووە؟
٢٢ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بارەگای بارزانی دەڵێت، بارزانی و مالیكی باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کردووە و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.
هەر لە کۆبونەوەکەدا رۆشنایی خراوەتە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەو هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دراوە.
