نرخی زێڕ دابەزی
١٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەکی کانزاکە بە چوار هەزار و 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 15-11-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی کانزا زەردەکە بەراورد بە دوێنێ هەینی زیاتر لە 112 دۆلار دابەزیوە.
نرخی ئێستای زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 703 هەزاردینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 820 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 860 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 935 هەزار دینارە.
