دوایین زانیارییەکان دەربارەی مووچەی مانگی هەشت

٢١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەغدا چاوەڕوانی هەرێمە 120 ملیارەکەی رادەست بکات تاوەکو مووچەی مانگی هەشت خەرج بکات، بەپێی زانیاریەکانیش بڕیارە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەمڕۆ 120 ملیارەکە رادەستی بەغدا بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، 120 ملیارەکە بۆ مانگی هەشت ئامادەیە و ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیخەنە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم چاوەڕوانی 120 ملیارەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ناردنی 120 ملیارەکە چەند رێکارێکی کارگێڕی ئەنجام دەدرێت و دواتر مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتی مانگی هەشت و نۆی نەناردووە.