نرخی نەوت دابەزی
٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 60 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 24 سەنت دابەزی و بە 61 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 21 سەنت دابەزی و بە 57 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەردەوامیی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین گۆڕانکاریان لە نرخی نەوت دروستکردووە.