١٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، لە نێوان ماڵتا و ئیتاڵیا نقوم بوو، کە 35 کۆچبەری هەڵگرتبوو و کە ژمارەیەک کۆچبەری کوردیشی تێدابوو.
ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران ڕایگەیاند، یەختێکی کۆچبەران، لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، لە نێوان ماڵتا و ئیتاڵیا نقوم بووە، 22 کەس خنکان لەو ژمارەیەش پێنج کۆچبەریان خەلکی کوردستان بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا خنکانی 22 کەس لەم ڕووداوەدا پشتڕاستکراوەتەوە و پێنج کەس لە خنکاوەکان کوردن و خەڵکی حاجیاوا و رانیەن، سەرنشینەکانی دیکەش خەڵکی عێراق، سوودان، ئەفغانستان، میسڕ و وڵاتانی عەرەبین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، یەختەکە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو، ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە ڕێگایان لێ ون بوبوو و کۆچبەرەکان داوای بەهاناوەچوونیان لە لایەنەکانی ماڵتا و ئیتاڵیا کردبوو، بەڵام کەس بە هانایانەوە نەچووە و چارەنووسی بەشێک لە سەرنشینەکان هێشتا نادیارە.