نوێترین زانیاری لەسەر چارەنووسی مووچەی مانگی هەشت
١٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بڕیارە دوای رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەپێی زانیارییەکان، لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی عێراق دەکرێت و دوای رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە بە زووترین کات دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هەرێم بە زووترین کات داهاتی ناوخۆی مانگی هەشت کە 120 ملیار دینارە رادەستی بەغدای بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10، بەڵام تاکو ئێستا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت، نۆ و 10ـی هەرێم نەدراوە.