کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

١٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک هەیە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی س