لەم وادەیەوە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
١٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت، هەروەها خۆڵبارین روو لە چەند ناوچەیەک دەکات.
دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت، هەروەها لە ئەمڕۆوە خۆڵبارین روو لە بەشێکی عێراق و بە تایبەت ناوچەکانی رۆژئاوا دەکات و تاکو رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
دەربارەی پلەکانی گەرماش رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرما لە نەینەوا تۆماردەکرێت کە 31 پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە میسان و بەسڕە دەبێت کە 39 پلەی سیلیزییە.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، لە رۆژی یەکشەممەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان کەمێک دادەبەزن و ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت.