وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی تورکیا-سلێمانی ئاشکراکرا

١٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکش ئێرلاین ئاشکرادەکات.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین)ـەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە (3-11-2025) گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان (ئەستەمبوڵ-سلێمانی-ئەستەمبوڵ) دەستپێبکەنەوە.