جارێکی دیکە نرخی زێر بەرزبووەوە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
١٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 4190 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 192 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 70 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 736 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 858 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 899 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 981 هەزار دینارە.