دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە راگەیەندرا

١٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: "ئێستا قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەستپێدەکات، ئەگەر حەماس چەک دانەنێت، چەکی پێ دادەنێین".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'تروس' نووسیویەتی: "هەموو بارمتە زیندووەکان وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا ئازادکران، بەڵام ئەرکەکە هێشتا تەواو نەبووە و تەرمی هەموو بارمتەکان رادەست نەکراوەته‌وه‌".

وتیشی: "ئێستا قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەستپێدەکات، ئەگەر حەماس چەک دانەنێت، چەکی پێ دادەنێین، ئەگەر پێویستیش بکات بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەو کارە دەکەین، ئەوان دەزانن کە من لەو بارەوە گاڵته‌ ناکەم".