هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

١٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم، رایگەیاند، بە مەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان لە عێراق، لە رۆژی پێنجی مانگی 11 تاکو 13ـی هەمان مانگ، پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14-10-2025، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، سێ ملیۆن و 69 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە و تاکو ئێستا 150 هەزار کارت دابەشکراوە بەسەر دەنگدەراندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، 35 هەزار کەس ناوی گەڕاوەتەوە بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان.

دەشڵێت، بە مەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان لە عێراق، لە رۆژی پێنجی مانگی 11 تاکو 13ـی هەمان مانگ، پشووی فەرمی دەبێت، بۆ هەرێمیش لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لێدەدرێت.