١٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگەیاند، پلانێكی نوێی بۆ ڕێكخستنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل هەیە و ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ساڵانه هاورده ده‌كرێن نزیكه‌ی 200 هه‌زار ئۆتۆمبێلن.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، هاشم سودانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل له وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ساڵانه هاورده ده‌كرێن، به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی، نزیكه‌ی 200 هه‌زار ئۆتۆمبێلن، له‌ئێستاشدا پلان هه‌یه بۆ ڕێكخستنی پرۆسه‌ی هاورده‌كردن و كۆنترۆڵكردنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر ئاماده‌كراوه، له‌نێویاندا چه‌ندین پێشنیار هەیە كه ئۆتۆمبێلی كۆن و به‌كارهێنراو و زیانلێكه‌وتوو و نوێ له‌به‌رچاو ده‌گرن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری بۆ په‌سه‌ندكردنی، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌كه‌ش، ڕێسای هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل هه‌موار ده‌كرێته‌وه".
وتیشی:" توێژینه‌وه‌كه به به‌شداری داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كراوه، له‌وانه‌ش هاتوچۆی گشتی، به‌شی ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری، وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه، كار، ژینگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبان و پرده‌كانی وه‌زاره‌تی بیناسازی و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانی به‌غدا".