جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
١٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی ئەو کانزا زەردە بە زیاتر لە 4065 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە چوار هەزار و 69 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نرخی ئەو کانزا زەردە نزیکەی 45 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 714 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 833 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 873 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 952 هەزار دینارە.