کۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک کارتی بایۆمەتری نوێ دابەشکراوە
١٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 250 هەزار کارتی بایۆمەتری نوێیان دابەشکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەمـی 2025، کۆمسیۆن باسی لەوەکرد، لە رێگەی ناوەندەکانییەوە تا ٨ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت لە دابەشکردن، بۆ ئەوەی هەموو دەنگدەران بتوانن کارتی بایۆمەتری خۆیان بەدەستبهێنن و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی 11 دەنگ بدەن.
پێشتریش کۆمسیۆنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن لەدایکبووی 2006 و 2007 مافی دەنگدانیان هەیە.