جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بەرزیدا جێگیربوو
١١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دووبارە بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 4015 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 11-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە چوار هەزار و 17 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخەکەی لە بەرزیدا ماوەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 711 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 827 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 868 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 946 هەزار دینارە.