وادەی بارینی یەکەم بارانی ئەمساڵ ئاشکراکرا
١٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە ناوچە جیاجیاکان باران ببارێت.
ئەمڕۆ هەینی، 10-10-2025، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم باران ببارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارانەکە هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی کوردستانیش ئەگەری بارینی لێزمەباران تا نیوەڕۆی رۆژی دواتر هەیە.