٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێلگرام رایگەیاند، پێشبینی دەکێرت نرخی یەک بیتکۆین بگاتە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، پاول دورۆڤ بەرێوبەری جێبەجێکاری تێلگرام رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت نرخی یەک بیتکۆین بگاتە یەک ملیۆن دۆلار، ئەم پێشبینیەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بەردەوامبوونی حکومەتەکان لە چاپکردنی پارە بە بێ بوونی هیچ سنوورێک، وە بەهێزی و جێگیری بیتکۆین دەگەڕێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژە کەمەکەی.
وتیشی، کە باوەڕێکی تەواوەتی بە بیتکۆین هەیە و حکومەتەکان بەردەوامن لە چاپکردنی پارە بەبێ بوونی سنوورێکی دیاریکراو
لە کاتێکدا بیتکۆین چاپ ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمی ڕێژەکەی و سنوورداریەکەی وای لێدەکات بیتکۆین ببێتە "باشترین ئامرازی ئاڵوگۆڕ"، چونکە سیستەمێکی بەهێز و تۆکمەی هەیە و ناتوانرێت هاکبکرێت ئەمەش بەتەواوەتی وای لێدەکات دراوێکی پارێزراوبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین = 121,652 دۆلار