کۆمسیۆن وادەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دیاریکرد
٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە چاپکردنی کارتی بایۆمەتری بۆ ئەو دەنگدەرانەی کە لە ساڵی 2024 بۆ 2025 خۆیان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە چاپکردنی کارتی بایۆمەتری بۆ ئەو دەنگدەرانەی کە لە ساڵی 2024 بۆ 2025 خۆیان تۆمارکردووە یان کارتەکانیان نوێکردووەتەوە.
راشیگەیاند، ژمارەی کارتە نوێیەکانی بایۆمەتری تاوەکو ئیستا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 584 هەزار و 829، هەروەها لە مانگی ئەیلوولدا کارتەکان بەسەر دەنگدەراندا دابەشدەکرێت لە هەزار و 79 وێستگەی جیاوازدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق، کۆتا ژمارەی دەنگدەرانی لە بنکەکانی هەڵبژاردنی دیاریکرد، کە هەر بنکەیەک 550 دەنگدەری تێدا دەبێت.