٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لە چەند ناوچەیەکی هەرێم هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى هەرێم هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی