٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، چەند شوێنێک مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.
بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەیە و چەند شوێنێک مووچەی مانگی شەش وەردەگرن کە بریتین لە: کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەروکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێمی کوردستان.
هاوکات، مووچەی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی لەگەڵ فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن دابەش دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە عێراق دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم لەدوای مووچەی مانگی پێنجەوە هیچ مووچەیەکی دیکەیان وەرنەگرتووە.