٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی گوگڵ لە زۆربەی وڵاتان راگیران و کێشەی بۆ دروستبوو لای بەکارهێنەران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4-9-2025، خزمەتگوزاری گوگڵ، لە کاتژمێر 7:10 خولەکی بەیانییەوە لە هەر یەک لە وڵاتانی وەک، ئەمریکا، تورکیا، بولگاریا، ئەرجەنتین، جۆرجیا، کرواتیا، سربیا، رۆمانیا، ئەرمینیا و 21 وڵاتی تر کە عێراقیشی تێدایە، کێشەی بۆ دروستبوو و راگیرا.
هاوکات، سەرجەم ئەو خزمەتگوزاریانەی پەیوەندییان بە گوگڵەوە هەیە وەک: (یوتوب، سناپچات، تیکتۆک، جیمەیڵ و …) کێشەیان بۆ دروستبوو و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان راگیرا و دوای نزیکەی چوار کاتژمێر كێشەکە چارەسەرکرا و خزمەتگوزارییەکان کارا کرانەوە.
هەروەها، تاکو ئێستا کۆمپانیای گوگڵ هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی نەداوە لەسەر کێشەکە و هۆکاری کێشەکە.
ئەم گرفتەی کۆمپانیاکە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ 27 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای ناوبراو و دەستبەکاربوونی.