بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەم شەقامە سەرەکییە دادەخرێت

٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە، شەقامی مەلیک مەحمود بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەرو گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی (شەقامی مەلیک مەحمود بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەرو گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار) رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 4ـی ئەیلولی 2025، کاتژمێر 7ـی ئێوارە شەقامەکە بەربەست دەکرێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش دەکات، کە شۆفێران شەقامی تەنیشتی وەک شەقامی جێگرەوەی هاتووچۆ بەکاربهێنن و پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بن و هاوکاری تیمەکانیان بن.