نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد
٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکەش بە 3546 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3-9-2025، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و هەر ئۆنسەیەک بوو بە سێ هەزار و 546 دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەتای هەفتە نرخی هەر ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و 437 دۆلار بوو.
بە وتەی ئابووریناسان، هۆکاری ئەو هەڵکشانە نوێیەی نرخی زێڕ بۆ پێشبینییەکانی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای زێڕ دروستکردووە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 607 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 709 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 796 هەرازر دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 810 هەزار دینارە.