پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: سەردانمان مەکەن
٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی داوادەکات هاوڵاتییان سەردانیان نەکەن بۆ کاروباری پسووڵەی خۆراک.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" تکایە کەس سەردانی پسوڵەی خۆراک نەکات بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان وەک ( گواستنەوە، هاوسەرگیری، زیادکردنی منداڵ، زیادکردنی تاکەکەس)".
دەشڵێت، ئەپڵیکەیشنەکە لە دوێنێوە کاری پێناکرێت ئەمە مانای ئەوە نییە دەستبەجێ ئەم مامەڵانە جێبەجێبکرێت، تاوەکو "ئاگادارتان نەکەینەوەسەردانمان مەکەن".